هیبە خان، نمونەی قوتابی چالاک و ژیر و زیرەک.. ساڵی پار سکۆلارشیپمان بۆ وەرگرت لە زانکۆی #ئۆمسکی حکوومی، تەنها بە چەند مانگێکی کەم کە هێشتا لە کۆرسی زماندایە لێهاتووی خۆی سەلماند و بوە پێشەنگی قوتابییە بیانییەکانی زانکۆکەی. شانازی دەکەین بەرهەمی کارەکانمان دەبینین بە چاوی خۆمان و داهاتوی گەلێک گوڵ ڕێژ دەکەین ❤️
S�S𝐄𝐕𝐆𝐈𝐋𝐈𝐌 𝐈ç𝐈𝐍 𖢇
CategoryOtherLanguageRUFirst seenJul 06, 2026QualityVerified
Subscribers2.2K
Avg views4.8K
ERR216.6%
Price-- RUB
Price / subscriber--
Price / view--
Metrics updated: Jul 06, 2026
Recent posts
چۆنیەتی وەرگرتنەوەی # بڕوانامەی پۆلی دوانزە بە مەبەستی خوێندن لە دەرەوەی وڵات سەرەتا سەردانی ئەو قوتابخانەیە دەکەن کە پۆلی دوانزەتان تیاخوێندوە، لەگەڵ خۆتان پاسپۆرت و چوار وێنەی معامەلات دەبەن. پێیان دەڵێن: (فۆرمی زانیاری)مان بۆ پڕکەنەوە، ئەمانەوێ بڕوانامەی پۆلی دوانزە بە ئینگلیزی وەربگرینەوە تاوەکو لە دەرەوەی وڵات بەکالۆرێس بخوێنین. ئەوانیش فۆرمەکەتان بۆ پڕدەکەنەوە و بە سیستەم دەینێرن بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان (هەولێر). دوای 2 ڕۆژ دەتوانن بچن لەوێ دوو نوسخەی بڕوانامەکەتان بە ئینگلیزی وەربگرنەوە و ڕێنماییتان دەکەن بۆ ئەو وەزارەتانەی کە پێویستە تەسدیقی لێ بکەن..
ڤیزای خوێندنی سکۆلارشیپی ڕوسیا تەنها 80 دۆلارە واتا 120 هەزار عێراقی خۆمان.. ئەو زانکۆیەی وەریگرتوون دەعوەتنامەتان بۆ دەکا و لە کونسوڵیەی ڕوسیا لە هەولێر ڤیزاکە وەردەگرن 🇷🇺 ❤️
سکۆلارشیپی ڕوسیا بۆ جیاوازە لە هی وڵاتانی تر؟ 1️⃣ سکۆلارشیپی وڵاتان تەنها بۆ ماستەر و دکتۆرایە، بەڵام ئەمەی ڕوسیا بەکالۆرێسیشی تیایە کە زۆرترین خواستی لەسەرە بۆ ئەوانەی لەبەر چەند پۆینتێک لە بەشی دڵخوازی خۆیان وەرنەگیراون لە کوردستان. 2️⃣ ڕوسیا ساڵانە زیاد لە 350 کورسی خۆڕایی دابین دەکا بۆ قوتابیە عێراقیەکان لەبەرامبەردا کورسی وڵاتانی تر لە پەنجەکانی دەست تێناپەڕن. 3️⃣ لە هەموی گرنگتر وەزارەتی خوێندنی ڕوسیا مەرجی بڕوانامەی زمان و تەمەنێکی دیاریکراوی نیە بۆ ئەوانەی فۆرمەکە پڕدەکەنەوە.
📍 کێ چانسی بردنەوەی کورسی خۆڕایی لە هەموان زیاترە؟ 1️⃣ ئەوانەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کارا بوونی سایتی سکۆلارشیپ فۆرمەکەیان پڕدەکەنەوە 2️⃣ ئەوانەی بەشی گونجاو و زانکۆی گونجاو هەڵدەبژێرن بە گوێرەی کۆنمرەی خۆیان 3️⃣ ئەوانەی بە ڕاست و دروستی فۆرمەکە پڕدەکەنەوە و بچوکترین هەڵە بەسەریاندا تێناپەڕێ 4️⃣ ئەوانەی هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ ڕێنمایەکانمان دەڕۆن پاش ئەوەی فۆرمەکەیان بۆ پڕدەکەینەوە